بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە هەولێر سێ ژن خنکان

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە هەولێر، سێ ژن خنکاون و زیانێکی زۆری مادی بەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر کەوتووە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “تا ئێستا سێ ژن لە ناحیەی دارەتووی سەربە هەولێر بەهۆی لافاوەکەوە خنکاون و کەسانی دیکەش هەن کە تا ئێستا بێسەروشوێنن”.

هاوکات لە ناحیەی قوشتەپە منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز ساڵح) ئاو بردوویەتی و کەسوکارەکەی داوای هاوکاری بەپەلە دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00 بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ناحیەی دارەتوو، ئاو چووەتەناو زۆرێک لە ماڵەکانی ناحیەکە و جگە لە زیانی مادی تا ئێستا سێ کەس بەهۆکاری لافاوەکە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شنیار ئەنوەر بۆ مەسرور بارزانی: هەر ڕۆژێک توانیت مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران بدەیت دەڵێین هەژمارەکەو زۆر موهیمە

شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئێستا مووچەخۆری کوردستان بە بڕیاری…
Total
0
Share