هەولێر.. بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو برا بە دەستڕێژی گوللـە كوژران

لە گوندێكی سەر بە كۆمەڵگەی سێبیلانی هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە دوو برا كراوە و كوژراون.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، “دوو برا لە نزیک گوندی قەڵاچۆغانی سەر بە كۆمەڵگەی سێبیلانی شاری هەولێر دەستڕێژی گوللـەیان لێکراوە و کوژراون”.

وتیشی، “ئەو دوو برایە کارمەندی فڕۆکەخانە بوون و لە دەوام گەڕاونەتەوە، كاتێك كە دەستڕێژی گوللـەیان لێكراوە ئۆتۆمبێلەکەشیان سوتاوە”.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، “تەمەنی دوو برا كوژراوەكە لەنێوان 35-40 ساڵدا بوون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـەیان لێكراوە”.

دوای ڕووداوەکە ھێزە ئەمنییەکەن گەیشتوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد. وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share