به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه گواستراوه‌كاندایه و پێویسته وڵاتان به‌جددییه‌وه وه‌ریبگرن.
مارایا كیركۆڤ، سه‌رۆكى هونه‌ریى به‌شی فریاگوزاری له ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى به میدیاكانى وتووه، جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆری بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن و ده‌لتا كۆرۆنادایه.
ناوبراو پێشیوایه، “له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه گواستراوه جیهانییه‌كانداین”.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، وڵاتان پێویسته به ته‌واویی هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله.
مارایا كیركۆڤ باسی لەوەشکردووە، “پێویسته هه‌رچی له تواناى وڵاتاندا هه‌یه بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به‌م ڤایرۆسه، به پێدانی ڤاكسین و چاره‌سه‌ره پێویسته‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته ساڵی 2022، ئه‌و ساڵه بێت كه ئه‌و كارانه‌ی تێدا ئه‌نجامبده‌ین”.