وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری بە عومرەکاران دەدات

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە لە سعودیەن و خاوەنی ڤیزای عومرەن، ناتوانن بمێننەوە و حەج ئەنجام بدەن لە ئەمساڵدا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئەو کەسانەی خاوەنی ئەو جۆرە ڤیزایەن لەماوەی دیاریکراوی خۆیاندا کە دوای چوونە ناو سعودیە دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ زیاتر نەمێننەوە، حەرەمی مەککە جێبهێڵن.

هۆشداری ئەوەشی داوە، هەر کەسێک پابەندی یاساکە نەبێت و پێشێلی یاساکە بکات، سەرپێچی رێساکانی حەجی کردووە و سزای دەدرێت بە گوێرەی یاسای سەرپێچی ژمارەی 911 لە ناوچەکانی مەککە و شەرقییە و ریاز و یاسای سەرپێچی ژمارە 999 بۆ ناوچەکانی دیکەی سعودیە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەج، چونکە لایەنە ئەمنییەکان هەوڵی چڕ دەدەن بۆ رێگریکردن لە پێشێلکردنی رێسا پەیوەندیدارەکان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بانگەشە بۆ هەڵمەتی ساختە و چەواشەکارانە دەکەن.

جێگای سەرنجە سزای ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت سزای یاسایی هەیە و دەگاتە 10 هەزار ریال و دیپۆرتکردنەوەی سەرپێچیکاران و قەدەغەکردنی چوونیان بۆ سعودیە و دوو هێندەکردنی بڕی پێبژاردنەکە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکەدا.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی زاخۆ: منداڵێکی یەک ساڵان و کچێکی 18 ساڵان خنکان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران خولی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share