ئۆتۆمبێلی كارەبایی.. نەرویج لە 2025 واز لە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی دەهێنێت

تێسلای جۆری وای پڕفرۆشترینە

لە ئەیلولی ڕابردوو فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان لە نەرویج گەیشتووەتە 77.5%، وڵاتەكە بووەتە پێشەنگی جیهان لەبواری بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی “تێسلا”وەیە.

جۆری (تێسلا – مۆدێل وای) لە 19.8%ی فرۆشەكانی گرتووە، بەدوایدا (تێسلا – مۆدێل 3) و (شكۆدا – ئینیاك) بە ڕێژەی 12.3% و 4.4% بەدوای یەكدا دێن.

جۆری (وای)ی ئۆتۆمبێلی تێسلا بۆ یەكەمجار لە ئازاری 2019 خرایەڕوو، بەمدواییەش بۆ بریكارە ئەوروپییەكان بەردەست خرا، لەئێستادا زۆرترین فرۆشی لەنێو ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی نەرویجدا گرتووە.

بەپێی تۆمارەكانی یەكێتیی ڕێگاوبانی نەرویج، فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەیلولی 2020 گەیشتووەتە 61.5%.

لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی، نەرویج پلاندادەنێت، بە گەیشتنە ساڵی 2025 بگاتە كۆتاییهێنان بەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی خەڵوزین كاردەكەن.

گرتنی ڕیزبەندیی یەكەم لە فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن نەرویجەوە پشتدەبەستێت بە بەخشینی تەواوەتیی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل بۆ ئێستا: 70%ی قەرزەكانی دانە غاز دراونەتەوە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. هەڵمەتێکی یەکمانگەی ڤاکسینکردن دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share