لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

بە پرسی “تیرۆر” ئیدانەكراون

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی سێ كەسی تاوانباركراو بە تاوانی “تیرۆر” لەسێدارەدران، بڕیارەكە لە بەندینخانەی ناوەندیی ناسڕیە جێبەجێكرا.

بەندینخانەكە بەناوی “حوت” ناسراوە و دەكەوێتە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، تاكە بەندینخانەیە سزای لەسێدارەدانی تیایدا جێبەجێدەكرێت، ئەوەش دوای پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە كە ناوی ئاشكرانەكراوە وتی، یەكێك لە لەسێدارەدراون دانیشتووی زیقار و بەشداربووە لە تەقینەوەكەی ناسڕیە لە ئابی 2013 كە بووە هۆی كوژرانی لانیكەمی سێ كەس، یەكێكی دیكەیان بەشداربووە لە تەقینەوەیەك لە كەربەلا.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنیی دیكە سەرەڕای دووپاتكردنەوەی لەسێدارەدانەكان ئاشكرایكرد، هەرسێ سزادراوەكە بە پرسی “تیرۆر” ئیدانەكراون.

لەدوای ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش لە ساڵی 2017، دادگاكانی عێراق سەدان بڕیاری لەسێدارەدانیان دژ بە ئەندامانی ڕێكخراوەكە دەركردووە.

ئەمە پێنجەم پرۆسەی لەسێدارەدانە لەمساڵدا جێبەجێدەكرێت، بەوەش ژمارەی ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عێراق لەسێدارەدراون گەیشتووەتە 17 كەس، بەپێی ئەژماركردنێكی فرانس پرێس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزی دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیویانە دوو چەکداری…
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share