لە بارەی نەخۆشییەکی سەیر و نوێوەیە.. تەندروستیی جیهانی ئامار بڵاودەکاتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، لایەنی کەم یەک منداڵ گیانیلەدەستداوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی سەیری هەوکردنی جگەر کە هۆکارەکەی هێشتا نەزانراوە و لە چەندین وڵاتی جیهان تووشی منداڵان دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکە، لە کۆی 12 وڵات 169 منداڵی تووشبوو تا ئێستا تۆمارکراون و یەکێکیش گیانیلەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ زیادکردنی لەناکاوی حاڵەتەکانی هەوکردنی جگەر لە منداڵاندا.

ڕێکخراوە جیهانییەکە ڕوونیکردووەتەوە، تووشبووی ئەم نەخۆشییە سەیرە لە هەریەک لە بەریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسپانیا، ئیسرائیل، دانیمارک، ئێرلەندا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، نەرویج، فەرەنسا، ڕۆمانیا و بەلجیکا تۆمارکراون.

هەروەها حاڵەتە تۆمارکراوەکان هی منداڵانێک بوون تەمەنیان لە نێوان یەک مانگ بۆ 16 ساڵ بووە و 17 حاڵەتیان پێویستیان بە نەشتەرگەریی چاندنی جگەر هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share