عومەری كورتەباڵایان وەك “باڵیۆزی كەمئەندامی” بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا

عومەر جەبار ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان لەلایەن دامەزراوەیەكی عێراقییەوە وەك “باڵیۆزی كەمئەندامی” بۆ ساڵی (2022) دیاریکرا.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عومەر جەبار ساڵح ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغداد وەک باشترین کەسایەتیی ساڵی (2022) دیاریکرام بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵیۆزی كەمئەندامی لە كوردستان – سلێمانی لەلایەن کۆکاری ڕێکخراوە کەمئەندامییەکانی عێراقەوە”.

ڕێڕەوسمەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە چاودێریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد ڕێكخرابوو، عادل ڕكابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریکارانی چەند وەزارەتێك و ئەو کەسایەتییانەی كار بۆ توێژی کورتەباڵایان و خاوەنپێداویستیی تایبەت دەکەن ئامادەیبوون.

لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان وتی، “بەردەوامدەبم بۆ خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە توێژی کورتەباڵا و خاوەنپێداویستیی تایبەت و مافەكانیان”.

 

بابەتی پێشتر

دزرانی 103 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

تایبەت بەوانەی ستەمیان لێکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share