دزرانی 103 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر ڕەتدەكرێتەوە

بازاڕی دۆلارەکەی شاری هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە دزرانی 103 ‏ملیۆن دۆلاری دۆلارفرۆشانی ئەو بازاڕە دەکەن، ئەنجومەنی بازاڕەکەش دەڵێت، هەموو ‏بازاڕی دۆلارەکەی شاری هەولێر ئەو بڕە پارەیەی تێدا نییە.‏

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی دزرانی 103 ملیۆن دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی ‏هەولێر لەلایەن بانکێکی لوبنانییەوە بڵاوبووە، بەڵام لە بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی ‏ئێستادا، خودی دۆلارفرۆشانی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخەنەوە.‏

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، شەهاب حاجی، ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەکەی ‏شاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، هیچ ‏کەسێک تەنانەت 250 دیناری عێراقیشی لێنەبراوە.‏

سەبارەت بە دەنگۆکان وتی، ئەوەی باس دەکرێت سەبارەت بە بانكێکی بەغدادە، کە ئێستا ‏بەهۆی سەری ساڵی نوێوە کارەکانیان ڕاگیراوە، ئەگەر نا، ئەوەی دیکە “دەنگۆیە بۆ ‏شکاندنی سومعەی هەرێمی کوردستان و بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر”. ‏

جەختیکردەوە، لە نزیکەی هەزار نووسینگە کە لەبازاڕی دۆلارەکەی هەولێر مامەڵەی ‏دۆلار دەکەن، تەنها یەک کەسیش پارەی نەفەوتاوە، تەنانەت خودی بازاڕەکە خۆی ئەو ‏بڕە پارەیەی نییە کە باسی دزرانی دەکرێت، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە لێرە بدزرێت، دەبێت ‏بازاڕەکە دابخرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ چاوپێكه‌وتنى میدیایی له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ قه‌ده‌غه‌كرد

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕووماڵی میدیایی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغەکرد.…
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
Total
0
Share