نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، “نووسراوەكە ساختەیە.”

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “ئەو نووسراوەی لە میدیادا بڵاوكراوەتەوە و فەرمان دەكات بە لایەنێك بەناوی “لیژنەی باڵای كوتان” بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بكوترێن، ساختەیە و بنەمای نییە.”

نووسراوەكە ئیمزای وەزیری تەندروستیی عێراقی لەسەرە، تیایدا فەرمانكراوە بە لیژنەكە، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سائیروون كە سەر بە موقتەدا سەدڕە، بخرێنە لیستی ئەو ناوانەوە كە یەكەم كۆمەڵەكەس بوون بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا كوتراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمشەو 25ی شوبات بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، “هیچ لیژنەیەك بەو ناوەوە نییە و نووسراوەكە ساختەیە و هیچ بنەمایەكی نییە.”

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 2-1 غەڕناتە

بابەتی دواتر

ڤیاڕیاڵ 2-1 ڕێدبول سالزبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە تاران

بڕیارە محەمەد شیاع سودانی دەست بە گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بکات ولە سەرەتاشدا دەگاتە تاران. محەمەد…
Total
0
Share