یاریزانانی عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پێبەخشرا

لە پای بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی كەنداوی 25 و بردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەكە، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پێدەبەخشرێت.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە فەرمانیكردووە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق.

وتیشی، بەخشینی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە یاریزانان، لە پای ئەو دەستكەوتەیە كە لە پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25ـدا بەدەستیانهێنا و توانییان سەركەوتن مسۆگەربكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share