بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەكەی لابرا و بە وەكالەت كەسێكی دیكە بۆ پۆستەكە دیاریكرا، بەڕێوەبەری پێشوو گواسترایەوە بۆ هاتوچۆی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دوێنێ نووسراوێكی دەركردووە، كە واژووی وەزیری ناوخۆی لەسەرە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتوچۆ فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆسەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان.
لەشوێنی بەرێوەبەرەكەی پێشوو، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش PJCCیە، بەوەکالەت وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاردەبێت.