زانیاری لەبارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە بەنزینە نۆرماڵەی كە وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنیداوە بۆ پارێزگای سلێمانی ڕەوانە بكات كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین دەبێت.

ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بە هەوڵی د. بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری نەوتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بڕێك لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ پارێزگای سلێمانی بە هەمان نرخ و كوالێتیی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاریدا لەم مانگەدا ناردنی بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە كە یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە هەمان نرخی پارێزگاكانی عێراق دەنێردرێت بۆ سلێمانی و بە نرخی 690 دینار لە بەنزینخانەكان دەفرۆشرێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی دەبێت .

ئاشكرایكرد، بەنزینی موحەسەن و سوپەر بە گران دەكڕدرێن بۆیە خاوەن بەنزینخانەكان ناچاردەبن بە گران بیفرۆشنەوە، بەڵام ناردنی ئەو بەنزینە كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین دەبێت كە ڕۆژانە ئەو بڕە بەنزینە بۆ پارێزگاكە تەرخانبكرێت.

بابەتی پێشتر

ئانۆ جەوهەر لەبری قەدەغەكردنی هەژماری تیكتۆكی دانا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.…
Total
0
Share