بەرپرسێكی پارتییەكەی سوریا ڕەخنە لە سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت

ڕەمزی شێخمووس ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا، ڕەخنە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت، سیاسەتەكانی پارتی و ڕفاندنی كوردانی پارچەكانی دیكەی بە سیاسەتەكانی میتی توركیا چواندووە.

نزیكەی 50 ڕۆژە سێ دیپلۆماتی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان لە هەولێر لەلایەن هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستگیركراون، هیچ تۆمەتێكیان ئاراستەنەكراوە و چارەنووسیان دیارنییە.

ڕەمزی شێخمووس ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاواری ڕۆژئاوای كوردستان، لەسەر ئەو دەستگیركردنانە قسەیكرد، دەڵێت، “لەکاتێکدا دەوڵەتی تورک عەفرین و شوێنەکانی دیکەی خاکی کوردستانی داگیرکردووە، لەدژی ئەم داگیرکارییانە دەبوو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکێتییەکی پتەویان بۆ بەرەنگاریی تورکیا دروستبکردایە، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک لایەن هەمەچەشنە لە خزمەتی سیاسەتە داگیرکارییەکانی تورکیا دەستیان بە ڕفاندن، دەستگیرکردن و کوشتنی کوردان کردووە”.

بەرپرسەكەی (پەدەكەسە) ڕفاندنی دیپلۆماتەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی لەلایەن پارتییەوە وا وەسفكردووە، كە “هاوشێوەی کردەوەکانی میتی تورکە”، کە لە باکووری کوردستان لەدژی کوردان ئەنجامیدەدات، تەنانەت دەڵێت، لایان ڕوون نییە ئەو سێ دیپلۆماتكارە “لەلایەن پاراستنی پارتییەوە ڕفێندراون یاخود لە لایەن میتی تورکەوە”.

شێخمووس لە کۆتاییدا داوای لە پارتی کردووە واز لە سیاسەتی خزمەتکردن بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی کوردان بهێنێت و بەزووترین کات ئەو سێ دیپلۆماتە ڕفێندراوەی ڕۆژئاوای کوردستان ئازادبکات.

بابەتی پێشتر

مێسی بۆندی داشکێنراو واژوودەکات

بابەتی دواتر

بایرن لە سەرەتای وەرزەوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share