بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ڕێگەنادرێت هیچ ژنێک بێناو بەخاکبسپێردرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هیچ ژنێک بەبێناو ‏بەخاکنەسپێردرێت، ئەمەش دوای ئەوەی تەرمی ژنێک دوێنێ بە کوژراوی دۆزرایەوە. ‏

ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، ‏بەهاشتاگی “هیچ شەرەفێک لە ژنکوشتندا نییە” بڵاویکردەوە، “بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ‏ڕێگەنادرێت هیچ ژنێک بەبێناو بەخاکبسپێردرێت”. ‏

بەپێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون تەرمی ئەو ژنەی ‏دوێنێ دووشەمە لە سلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان بەخاکنەسپێردرێت و ‏بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی.‏

لەهەمان کاتدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ئەو ژنە.‏

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی…
Total
0
Share