هەولێر.. مامۆستایانی قوتابخانەکانی سابیسی لوبنانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتیان ‏کردووە

مامۆستیانی قوتابخانەکانی ناو سیستمی سابیسی لوبنانی لە شاری هەولێر و ئیدارەی سۆران بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەشێک لەمامۆستاکانیان ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، “لێرە ئەو کێشەیە نییە”.

سیستمی سابیسی لوبنانی بە هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و پرۆژەی شوەیفات جێبەجێدەکرێت و باڵەخانەی قوتابخانەکانی ئەو سیستمە حکومەتی هەرێم بونیادیناوە و مووچەی مامۆستاکانیشیان بەشێکی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و بەشێکیشی لەلایەن پرۆژەی شوەیفاتەوە دابیندەکرێت کە لە سنووری هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک قوتابخانەیان هەیە.

ماوەی سێ ڕۆژە مامۆستایانی هەردوو  قوتابخانەی نێودەوڵەتیی سەروەران و فاخیرمێرگەسۆری لەهەولێر و قوتابخانەی شوەیفات لە ئیدارەی سۆران بایکۆتی دەوامیان کردووە.

مامۆستایانی ئەو قوتابخانانە بەشێکیان مامۆستای وانەبێژن و ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بۆیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان  کردووە و داوای مووچەکانیان دەکان.

بەشێکی دیکەشیان مامۆستای میلاکن و داوای خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەکەن بۆ ئەو کاتە زیادەیەی دەوام دەکەن تاکاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ بەراورد بە قوتابخانەکانی دیکە کە تەنها تاکاتژمێر 12:00 دەوام دەکەن.

لەبارەی بوونی هەمان کێشە لە قوتابخانەکانی ئەو سیستمە لە سلێمانی مامۆستا عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تائێستا لێرە ئەو کێشەیە نییە و هیچ بە ئێمە نەوتراوە”.

بابەتی پێشتر

سێرجیۆ ڕامۆس: لە پێناو پاریس سان جێرمان دەمرم

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح: جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی ‏پێکەوەژیانی ئایینەکان دەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ‏پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کەردستان…
Total
0
Share