(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.

ئینته‌ر میلان له‌ جوسێپی میاتزا میوانداریی یانه‌ی کالیه‌ری کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی خانه‌خوێ توانی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 29، 50، 66، 68 له‌لایه‌ن لاوتارۆ مارتینێز (دوو گۆڵ)، ئه‌لێکسیز سانچێز، هاکان چالهانوگلووه‌وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، نێراتزۆری ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 40 و له‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی کالیه‌ری‌ به‌ 10 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 19 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

له‌ نیوزله‌ندا پیاوێك له‌ یه‌ك ڕۆژدا 10 جار خۆی ڤاكسین كردووه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کیلیان مباپێ پاریس سان جێرمانی به‌ره‌و بردنه‌وه‌ برد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share