له‌ نیوزله‌ندا پیاوێك له‌ یه‌ك ڕۆژدا 10 جار خۆی ڤاكسین كردووه‌

لە نیوزلەندا پیاوێك لە یەك ڕۆژدا 10 جار خۆی ڤاكسن كردووه‌، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڕیاریانداوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

كه‌ناڵى”DW”ى ئه‌ڵمانى بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى نیوزله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا 10 جار خۆی ڤاكسین كردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ۆچه‌نده‌ پیاوەکەهیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌، بەڵام لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵى ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاسترید کۆرنیف، بەڕێوه‌بەری پرۆگرامی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی نیوزلەندا به‌میدیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى وتووه‌، “ئێمە زۆر نیگەرانین لەو دۆخە و لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ نەهێشتنی ئەم سەرپێچیانە”.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ ناسنامه‌ى كه‌سانى دیكه‌ى به‌ پاره‌ وه‌رگرتووه‌ و به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ خۆی ڤاكسین كردووه‌ له‌ ناوه‌ند و شوێنى جیاوازادا كه‌ ئه‌وه‌ش لە ڕووی تەندروستییەوە کارێکی مەترسیدارە”.

پسپۆڕێكى ڤاکسین لە زانکۆی ئۆکلاند به‌ میدیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى وتووه‌، توێژینەوەکان حاڵەتی لەو جۆرەیان لێکنەداوه‌تەوە و ئاڵۆزە بزانن له‌ حاڵه‌تی لەمجۆرە چی ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

ئەوکاتەی پوتین شۆفێری تاکسی بوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share