(ڤیدیۆ) کیلیان مباپێ پاریس سان جێرمانی به‌ره‌و بردنه‌وه‌ برد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر مۆناکۆ تۆمارکرد.

پاریس سان جێرمان له‌ پارک دی فرانس میوانداریی یانه‌ی مۆناکۆی کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی خانه‌خوێ توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 12، 45 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ-وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 45 و له‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ به‌جێگیری مایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مۆناکۆ به‌ 26 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی هه‌شته‌م دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share