کریستیانۆ بەدرێسی مانچستەرەوە لەزەرەردایە

بەهۆی واژووکردنی بۆند لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد و بەدەستنەهێنانی هیچ ناسناوێک، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی پێنج ملیۆن پاوەند زیانی دارایی بەرکەوتووە.

دۆنی پۆرتوگال بە 16 ملیۆن پاوەند لە یانەی یوڤانتۆسەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، لەپێناو واژووکردنی ئەو بۆندەشدا، قایلبووە بە کەمکردنەوە مووچەکەی لە 800 هەزار پاوەندی هەفتانەوە بۆ 450 هەزار، تاکە مەرجیشی ئەوەبووە لە ئەگەری چنینەوەی ناسناوەکاندا پاداشتی دارایی بکرێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی نووسیویەتی، یونایتد لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدایە، جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان و کاراباو کەپی لەدەستداوە، هەروەها لە خوولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی 16وە ماڵئاوایی کردووە، واتا یاریزانەکە هیچ پاداشتێکی دارایی لە یونایتدەوە دەستناکەوێت.

تەنها پاداشت کە لەبەردەم کریستیانۆدا ماوە، بوونی بە گۆڵکاری یانەی مانچستەر یونایتدە بە 18 گۆڵ لەسەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان، نزیکترین ڕکابەر لێیەوە برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانییەتی کە نۆ گۆڵ کەمتری تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

وابڕوات، 10/1 هەڵبژاردن بەڕێوەناچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share