بۆچونی وەین ڕۆنی پێش یارییەكەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ

وەین ڕۆنی ئینگلیزی و هێرشبەری پێشووی مانچستەر یونایتد بەم جۆرە باس لە دۆخی مانچستەر دەكات پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ.

– ئەگەر لەجێگەی تێن هاگی ڕاهێنەر بم ڕۆناڵدۆ و ڕاشفۆرد بە سەرەكی بەرامبەر لیڤەرپوڵ یاریی پێناكەم، ئەو پێویستی بە وزەی یاریزان دەبێت لە یاریگادا

– تین هاگ داوای كاردانەوەی دوو شكستەكە دەكات لەبەرامبەر لیڤەرپوڵ پیشانی بدەن، بەڵام ئەوە بە یەك یاریی ڕونادات، ئەوان بەبێ دڵ و بێ كەسایەتی یاریی دەكەن

– مانچستەر نەیتوانیوە تا ئێستا هێرشبەر بكڕێت كەواتە پشت بە ڕۆناڵدۆ دەبەستن ئەویش درەنگ پەیوەندی بە تیپەكەوە كردووە

– ڕۆناڵدۆ داوای ڕۆیشتنی كردوە ، هۆكارەكە نازانم چییە بەڵام من بم ڕێگەی دەدەم بڕوات، ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی باشە و هەمیشە گۆڵ دەكات بەڵام ئەركی تین هاگ دروستكردنەوەی مانچستەرە بۆ سێ تا چوار ساڵیتر ، پێویستە تیپەكە لەسەر یاریزانی لاو دروستبكاتەوە.

– پێشبینی بردنەوەی مانچستەر ناكەم بەڵام لەوانەیە بتوانن یەكسانبن

– زۆر دەمێكە ڕاشفۆردم نەبینیوە لە یاریگادا دڵی خۆشبێت یان پێبكەنێت

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

پێج فەرمانی گرتنی هەیە.. كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share