تۆتنهام و کۆنتی شکستیانهێنا و تین هاگ هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێزی ئینگلیزی بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕیت، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی شکستیهێناوە و لەگەڵ ڕاهێنەرێکی دیکە دانوستاندنیان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی کەڵەشێرە ڕوومییەکان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و پێشووی ئینتەر میلان دەستی بە دانوستاندنێکی چڕوپڕ کردووە، بەڵام لەکۆتاییدا ڕاهێنەرەکە باوەڕی تەواوی بە پڕۆژەی یانە ئینگلیزییەکە نەهێناوە و تەواوی گفتوگۆکان شکستیانهێناوە.

هەوڵەکانی لیڤی لێرەدا نەوەستاوە، بەڵکو ئاڕاستەیان ڕووەو ئیریک تین هاگی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام گۆڕیوە.

تین هاگ وەک ڕاهێنەر 389 یاری ئەنجامداوە، 246 بردنەوە و 66 یەکسانبوون و 77 دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لە ساڵی 2017وە پۆستی ڕاهێنەری ئەیاکس ئەمستەردامی بەدەستهێناوە و ئەزموونی نۆ ساڵ کارکردنی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەکاندا هەیە، بە تیپەکانی لاوان و پێگەیشتووانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share