كاندیدێكی پارتی كۆماری بۆ ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی باكووری داكوتا، سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ڕۆژی سێشەممەدا بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
بەڵام بە چەند هەفتەیەك بەر لە داخستنی سندوقەكانی دەنگدان، ئەندال (تەمەن 55 ساڵ) بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە زیاتر لە 9.3 ملیۆن كەسی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان توش كردووە، گیانی لەدەستدا.
سەرەڕای “خۆپارێزی زۆری” دەربارەی پەتاكە، ئەندال لە 5ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا دوای مانەوەی چەند ڕۆژێكی لە نەخۆشخانە، وەك ئەوەی فۆكس نیوز لەسەر زاری دایكییەوە بڵاویكردوەتەوە و ڕونیشیكردوەتەوە پاش چوار ڕۆژ لە توشبوونی مردووە.
دوابەدوای مردنیشی، داواكاری گشتی ویلایەتەكە دوپاتیكردەوە كە ناوی ئەندال لەسەر كارتەكانی دەنگدان دەمێنێتەوە، ئەگەریش براوە بوو، پارتی كۆماری جێگرەوەی دیاریدەكات، بە پشت بەستن بە یاسای ویلایەتەكە دەربارەی پڕكردنەوەی كورسییەكان.
ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كە تائێستا ئاشكراكراوە جۆ بایدن پێش دۆناڵد ترەمپ كەوتووە و ئەگەری گەیشتنی بە كۆشكی سپی بۆ ماوەی چواری ساڵی داهاتوو هەیە.