هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە حکومەتی هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات.

حکومەتی هۆڵەندا بڵاویکردووەتەوە، “حکومەت سەرپەرشتی لەناوبردنی 44 هەزار قەلی لە کێڵگەیەکی باشووری وڵاتەکەدا کردووە، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناویاندا”.

ئاشکراشیکرد، “کێڵگەکە دەکەوێتە شاری هیدڵ، کە 50 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆتەرێخت دوورە، دوای لەناوبردنی قەلەکانی، هاتوچۆ بۆ کێڵگەکانی دەوروبەریشی قەدەغەکراوە”.

لەماوەکانی رابردوودا لە هۆڵەندا دەیان حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هۆڵەندا تۆمارکراوە، تەنها لە مانگی رابردووشدا 10  حاڵەتی نوێ نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هاوشێوەی هۆڵەندا فەرەنساش ئەنفلۆنزای باڵندەی تێدا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش دەیان حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج ئەندامی خێزانێکی کردە قوربانی

بابەتی دواتر

تیمی پارێزەران: بانێكە و دوو هەوا<br> ئازادكردن بەمەرجی زیندانییانی شیلادزێ رەتكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share