پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا دەستیپێكرد

پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی ڤیزا و كۆچكردن بۆ ئەمریكا دەستیپێكردووە و كونسوڵخانەی ئەمریكاش وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

لە ڕۆژی 5ی تشرینی یەكەمەوە (بە كاتی ئەمریكا) ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزای هەمەجۆر (ناسراو بە ڤیزای یانسیب 2024) كراوەتەوە.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری كلیك لێرە بكە.

كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر ڕوونكردنەوە و چەند ڕێنماییەكی لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی پێشكەشكردن بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە:

1. تکایە ئاگاداربن ئەو وێبسایتەی ناوی لێوە تۆماردەکەیت، سیستمێکی ئۆنلاینە و لەڕێی کونسوڵخانەوە بەڕێوەنابرێت و ئاگاداربن کە تەنها بۆ ئێرە هەرێمی کوردستان و عێراق نیە و بۆ هەموو جیهان و ئەو وڵاتانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بەردەستە.

2. تەنها سەرچاوە بۆ ناتۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکە ئەو وێبسایتەیە کە لە سەرەوە لە ناو پۆستەکە لینکەکەیمان داناوە. لە هیچ شوێنێکی تر و بە هیچ شێوەیەکی تر ناو تۆمارناکرێت. تکایە دڵنیابەرەوە لە دروستیی وێبسایتەکە، چونکە زۆر وێبسایتی ساختە هەن.

3. لەسەر وێبسایتەکە ڕێنمایی تەواو بەردەستە لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوە و ئەو زانیاریانەی کە داوات لێدەکرێت.

4. دوای ئەوەی لەسەر وێبسایتەکە دەستدەکەیت بە داخڵکردنی زانیارییەکانت، دەبێت لە ماوەی 60 خولەکدا تەواوی بکەیت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی، ئەوا وێبسایتەکە سفر دەبێتەوە و دەبێت دوبارە گشت زانیارییەکان داخڵ بکەیتەوە.

5. دوای ئەوەی ناوەکەت تۆماردەکەیت، هەر لەسەر شاشەکەت، ژمارەیەکی تایبەتیت پێدەگات کە پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە ناوت تۆماربووە و پێیدەوترێت کۆنفێرمەیشن نەمبەر (Confirmation Number). ئەو ژمارەیە لای خۆت هەڵبگرە کە دواتر بەکاریدەهێنیت بۆ زانینی ئەنجامەکە.

6. تەنها یەک جار بۆت هەیە ناوت تۆماربکەیت و ئەگەر لە یەک جار زیاتر ناو تۆماربکەیت، ئەوا مافی سوودمەندبوونت لە پڕۆگرامەکە نامێنێت. بۆ ئەوەی بزانیت ناوت تۆماربووە، ئەبێت ڕاستەوخۆ دوای ناوتۆمارکردنەکە و داگرتنی دوگمەی ناردن (Submit)، کۆنفێرمەیشن نەبەرەکەت پێبگات لەسەر شاشەکەت.

7. ئەنجامی ناوتۆمارکردنەکە لە مانگی 5ی ساڵی داهاتوو دەردەچێت. هەر لەسەر هەمان وێبسایت و بە داخڵکردنی کۆنفێرمەیش نەمبەرەکە و ناوی خۆت و ساڵی لەدایکبوونت، دەرئەنجامەکەت دەستدەکەوێت.

8. تکایە ئاگاداربن کە بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا بە ئیمێڵ و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە ئەو دەرئەنجامەت پێناوترێت. هەرکات شتی وات بۆ هات، یەکسەر وەکو کاری ساختەکاری ڕەچاوی بکە و سەرچاوەکەی بلۆک بکە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك لە شاخی بەرانان كەوتەخوارەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مانەوە بۆ کاتژمێرێک لە سروشتدا چی لە مێشکت دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share