کوبا باندێکی دەستگیرکردووە کە 133 تۆن مریشکیان دزیوە

لە کردەیەکی دزی گەورە و نامۆدا، لە وڵاتی کوبای کۆمۆستی لە کاتێکدا وڵاتەکە سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی کەمی خۆراکە، دەسەڵاتدارانی رایانگەیاند، 30 کەسیان بە تۆمەتی دزینی 133 تۆن مریشک دەستگیرکردووە.

بەپێی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوبا، دزەکان دەستیان بەسەر گۆشتەکەدا گرتووە لەناو هەزار و 660 سندوق لە دامەزراوەیەکی حکومی لە هاڤانای پایتەخت لە کاتێکدا مریشکەکان بۆ سیستەمی “بەشەخۆراک” دەگوازرانەوە کە کوبا لە دوای شۆڕشی فیدل کاسترۆ لە ساڵی 1959 جێبەجێی دەکات، بۆ ئەوەی کاڵای سەرەتایی پاڵپشتیکراو بۆ هەمووان دابین بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشی مریشک لە بەشەخۆراک کەمکراوەتەوە لە کوبا بەهۆی ئەوەی قەیرانی ئابووری لە خۆراک و بەنزین و دەرماندا دروستبووە.

بە گوێرەی قسەی دەسەڵاتداران، ئەو بڕە مریشکەی دزەکان بردوویانە، بەشی هەرێمێکی مامناوەند دەکات و وابڕوا دەکرێت سزای هەر یەک لەو کەسانەی بەشداری تاوانەکەیان کردووە بگاتە 20 ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share