كیم جۆنگ ئون بەرزترین پلەی سەربازیی وڵاتەكەی وەردەگرێت

ڕۆژنامەیەكی ژاپۆنی باس لەوە دەكات ڕەنگە لە كۆنگرەی داهاتووی حزبەكەیدا، كیم جۆنگ ئون بەرزترین پلەی سەربازی لە وڵاتەكەی پێببەخشرێت.

ڕۆژنامەی “ئەساهی”ی یابانی لە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی كۆریای باشوورەوە بڵاویكردووەتەوە، كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور لە كۆنگرەی داهاتووی حزبی كرێكارانی كۆریا لە كانونی دووەم بە ئەگەرێكی زۆرەوە پلەی سەربازیی “جەنەراڵیسیموس” وەردەگرێت.

ئەو پلە سەربازییە بەرزترین پلەیە لە كۆریای باكوور، پێشتر باپیری سەرۆكی ئێستای كۆریا ئەو پلەیەی هەبووە لە ساڵی (1915-1994) دواتر باوكی لە (1941-2011) هەمان پلەكەی هەڵگرتووە.

هەروەها باس لەوە كراوە كە دەسەڵاتەكانی خوشكە بچوكەكەی سەرۆكی كۆریای باكووریش زیاد دەكرێت، كە ئێستا پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی بەشی ڕێكخستنی لیژنەی ناوەندی هەیە لە حزبی كرێكاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕۆژنامەکە،…
زیاتر ببینە

ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

ماوەی مانگێکە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەردەوامە، بەهۆی بەهێزی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ئەرمینیا چەندین تانک و سیستمی…
Total
0
Share