54 کۆچبەر لە دەریای باکووری لوبنان رزگارکران

لە دەریای باکووری لوبنان، 54 کۆچبەری سوری کە بە بەلەمێک بەرەو قوبرس دەڕۆیشتن، لە خنکان رزگارکران.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، هێزە دەریاییەکانی سوپای وڵاتەکە توانیان 54  کۆچبەر رزگار بکەن کە پیاو و ژن و منداڵ بوون هەموویان بە رەگەز سوری بوون، لەنێو بەلەمێکدا بەشێوەیەکی نایاسایی لەودیو دەریای باکووری لوبنان بەرەو قوبرس دەڕۆیشتن.

بەلەمەکە چەند کیلۆمەترێک لە دەریاکە دوورکەوتووەتەوە و گرفتی بۆ دروست بووە، بۆیە سەرنشینەکانی بە هاوکاری هێزە دەریاییەکانی سوپای لوبنان براونەتە بەندەری تەرابلوس، فریاگوزاری سەرەتاییشیان لەلایەن تیمەکانی خاچی سووری لوبنانەوە بۆدابینکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە نەیتوانی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات.…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە”…
Total
0
Share