ژنانی ئاوارەی کورد بەهاوکاری ژاپۆن سەوزەمەنی بەرهەم دەهێنن

نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایدەکات، لەناو پرۆگرامێکدا کە پێی دەودترێت پرۆگرامێکی یونیدۆ و لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت توانا و شارەزایی پێشکەشی ژنانی ئاوارەی ناوخۆیی لە ئاکرێ دەکات تاکو بتوانن بەرهەمی خۆیان بڕوێنن و یارمەتیی خێزانەکانیان بدەن.

کامپی ئاوارەی ناوخۆیی مامیلیان بەم نزیکانە دەبێتە جێی 80 بێستانی بەرهەمە سەوزەمەنییەکان، کە لەلایەن ژنانی کامپەکەوە بەڕێوە دەبرێن، زۆرینەی دانیشتوانی کامپەکە لەو كەسانەن  کە لە هێرشی چەکدارانی داعشدا لە ساڵی 2014 هەڵهاتوون.

کامپی مامیلیان 170 خێزان لەخۆدەگرێت دەکەوێتە خوارووی رێگایەکی دووری خاکی کە دەڕوانێتە زەوییە کشتوکاڵییەکانی نزیك شاری ئاکرێ، هەڵکەوتەکەی و نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکان تێیدا، وای کردووە دانیشتوانی کامپەکە ئەرکە بنەڕەتییەکانیان بە زەحمەت ئەنجام بدەن.

ژنانی ناو کامپەکە ڕاهێنانیان پێکراوە و لە کۆتا ڕۆژی خولە یەك هەفتەییەکە، ژنان لەسەر پارچە زەوییەکی ڕووتەنی چوارگۆشە کۆدەکرێنەوە، ڕاهێنەرەکە چەند ئامۆژگارییەکیان پێ دەبەخشێت، ئەوەش بە پشتگیری ڕێکخراوی یونیدۆ و حکومەتی ژاپۆن و بەڕێوەبەرایەتیی کامپەکە، ژنەکان هەر یەکە و پارچەیەك زەوییان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی سەوزەکانی خۆیانی لەسەر بڕوێنن و، هەروەها کۆمەڵێك کەرەستەی کشتوکاڵی و تۆووی سەوزەمەنیان پێ دەدرێت کە بەشی هەر چوار وەرزەکە بکات.

بابەتی پێشتر

وه‌زیری دارایی: پاڵپشتى بازرگانان ده‌كه‌ین

بابەتی دواتر

زوایەک لەلایەن کوڕە خەزورییەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share