ئاسایشی شارەزوور: لە رێگەی 15 مەفرەزەوە ئاسایشی هاوڵاتییان دەپارێزین

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، 15 مەفرەزەی بەردەوام به‌ شەو و رۆژ له‌ ئه‌ركدان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوو و سەیدسادق هه‌ورامان و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان و شارۆچکەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، “هێزەکانمان وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆی لە پێناو پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی سەر و ماڵی هاوڵاتییان،  له‌ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی تازه‌دا لە رێگای 15 مەفرەزەی بەردەوام به‌ شەو و رۆژ له‌ ئه‌ركدان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوو و سەیدسادق هه‌ورامان و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان وشارۆچکەکاندا”.

ئاشکراشیکرد، “بەڵێن دووپاتدەکەینەوە بە پشتوانی هاوڵاتییان و چاو کراوەیی هێزەکانمان به‌رده‌وام له‌ ئه‌ركدا ده‌بین تا کەشێکی ئارامتان بۆ بەسەربردنی پشووەکانتان دابینبکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share