هاتوچۆی سیتەك: بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سیتەك مەكەن

هاتوچۆی سیتەك ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە لە ئێستادا بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای تونێل بەرەو سیتەك دروستبووە.

هاتوچۆی سلێمانی لە زاری موقەدەم هەرێم نەجات بەرپرسی بنكەی هاتوچۆی سیتەك بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەفربارینەوە گرفت لە سەر ڕێگای تونێلەكە بەرەو سیتەك دروستبووە، تیمەكانی هاتوچۆ لەگەڵ تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاكەن.

داوا لە هاوڵاتییان دەكەن ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سیتەك نەكەن، لەبەرئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە و هاوكات رێگای سەر چیای ئەزمەڕیش بەكارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share