ئەپڵ فرۆشتنی سێ جۆر مۆبایل رادەگرێت

کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، فرۆشتنی ئایفۆن 14، 14 پڵەس و ئایفۆن ئێس ئی رادەگرێت و لە لیستی بەرهەمەکانیدا لایاندەبات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەردەلادان لەسەر ئایفۆن 16ئی.

کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ئەیلولی 2022ـدا، ئایفۆن 14 و 14 پڵەسی وەک وەشانی بنەڕەتی خستەبازاڕەوە، نرخەکانیان گەیشتە 600 دۆلار و 700 دۆلار، پاش نمایشکردنیشی، بە 800 دۆلار و 900 دۆلار بەردەستبوون.

هەردوو مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری A15 کاردەکەن، تایبەتمەندییەکانی وەک دۆزینەوەی رووداوە گرنگەکان، پەیوەندیکردنی ئۆتۆماتیکی بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان، پەیوەندیکردنی فریاگوزاریی مانگی دەستکرد کە پەیوەندیکردن لەو ناوچانەدا چالاک دەکات کە وای فاییان نییە.

ئایفۆن SE (جیلی سێیەم)، دوایین مۆبایلی ئەپڵ بوو کە دوگمەی Home و هەستەوەری پەنجەمۆرەکانی Touch ID ی تێدابوو، هەروەها دوا ئامێر بوو کە شاشەیەکی LCD بچوکتر لە شەش ئینج و شوێن بارگاویکردنیLightning ی بەکارهێنا، ئێستا هەموو ئایفۆنەکان تایبەتمەندیی Face ID و شاشەی OLED و USB-C ـیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ…
Total
0
Share