وەزیری پەروەردەی دانیمارک رایگەیاند، وڵاتەکەی تاوتوێی بڕیارێک دەکات کە مۆبایل لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکات.
ماتیاس تیسفای وەزیری پەروەردەی دانیمارک بە رۆژنامەی پۆلتیکنی ناوخۆیی راگەیاندووە، لەژێر راسپاردەکانی لیژنەی بەرپرس لە پاراستنی گەنجان، پلانمان داناوە بۆ داڕشتنەوەی یاسایەک کە لە رێگایەوە مۆبایل لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە بکەین.
وتیشی، نابێت مۆبایل شوێنی لە خوێندنگەکاندا هەبێت، تەنانەت لە کاتی پشووەکانیشدا.
بڕیارەکە بە شێوەیەکە، رێگا بە بەکارهێنانی مۆبایل لای ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان لە 13 ساڵان کەمترە نادات.
لای خۆیەوە وەزیری رۆشنبیری وڵاتەکە رایگەیاندووە، بەرای من مۆبایل منداڵی لە منداڵەکانمان دەسێنێتەوە، بۆیە پشتیوانی لە بڕیارەکە دەکەن.