وێنەی دەرگایەک لە مەریخ کە هاوشێوەی دەرگای گۆڕستانی فیرعەونەکانە

ئەو وێنە نامۆیەی لە ساڵی 2012دا لەلایەن کەشتیی ئاسمانیی Curiosityوە لەسەر هەسارەی مەریخ تۆمارکراوە، تائێستا مایەی مشتومڕە لای زانایانی گەردوونناسی لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا”، وێنەکە بە نامۆترین وێنەی تۆمارکراوی هەسارە سوورەکە دادەنرێت کە تائێستا هەر ئامرازێکی دروستکراوی مرۆڤ تۆماری کردووە.

وێنە تۆمارکراوەکە دەرگایەکە هاوشێوەی دەرگای چوونەژوورەوەی گۆڕستانی فیرعەونەکانە لە “دۆڵی پاشاکان” لە باشووری میسر.

پێگەی ScienceAlert ڕاپۆرتێکی لەبارەی وێنەکەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەگەر بەخێرایی سەیری وێنەکە بکەین ئەو بیرۆکەیە لە مێشکماندا دروستدەبێت کە دەرگایەکە بۆ چوونەژوورەوە بۆ ژیانێکی دیکە و جیهانێک لەدەرەوەی گۆی زەوی و جیهانی هەسارە شینەکە کە مرۆڤ خۆی بە خاوەنی دادەنێت.

لەیەکەم بینینی وێنەکەدا بیرۆکەی هەندێک لەو فیلمانە لای بینەر دروستدەبێت کە لەسەر بنەمای خەیاڵە زانستییەکان بەرهەمهێنراون سەبارەت بە بوونی ژیانی دیکە لەسەر هەسارەی مەریخ و بۆشایی ئاسمان بەگشتی.

لە ڕاپۆرتەکەی پێگەی ScienceAlertدا هاتووە، ئەگەر ئەوە دەرگا نەبێت کە بێگومان دەرگا نییە، شکانێکی سروشتییە لە ئەنجامی فشاری بەهێز یان بومەلەرزە دروستبووە، بەڵام زانایان تائێستا لە هەوڵی دیاریکردنی سەرچاوەکەیدان.

بابەتی پێشتر

سوارێز گرێبەستی سێ یانەی لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share