كامێرایەكی هاتوچۆ.. لە دووری سەدان مەترەوە خێرایی تۆمار دەكات

بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆ، بەریتانیا كامێرایەكی نوێی تۆماركردنی تیژڕەوی تاقیكردووەتەوە كە توانای هەیە لە دووری سەدان مەترەوە خێرایی ئۆتۆمبێلەكە تۆمار بكات.

پێگەی سكای نیوزی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەریتانیا سەرقاڵی تاقیكردنەوەی كامێرایەكی هاتوچۆیە كە بۆ یەكەمجارە كامێرایەكی لەو جۆرە دروست بكرێت، لە توانایدایە لە دووری 762 مەترەوە خێرایی ئۆتۆمبێل تۆمار بكات و لە تاریكیشدا بەشێوەیەكی كارا كاری خۆی دەكات.

زە سەنی بەریتانی ئەوەی لەبارەی كامێراكەوە ئاشكراكردووە، بەهای كامێراكە 13 هەزار دۆلارە، لە توانایدایە جۆر و مۆدێل و ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە وێنە بگرێت و تۆمار بكات.

پاش وێنەگرتنی خێرایی ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار، ڕاستەوخۆ داتاكان دەگەڕێنێتەوە بۆ بنكەی زانیارییەكان بۆ ئەوەی سزای دارایی بۆ بنوسرێت.

ئەو كامێرایە كە لە جۆری “LTI 20/20 TruCam” بە پێشكەوتووترین كامێرای جیهان بۆ تۆماركردنی خێرایی ئەژمار دەكرێت.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو كامێرا هاتوچۆیەی بەریتانیا بەرهەمی هێناوە “بەم نزیكانە لە زیاتر لە 90 وڵات دەكەوێتە كارەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share