سۆران.. لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای سۆران دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان خوێندكاری زانكۆیە، شۆفێرێكی دیكەش بریندارە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سپیلک-خەلیفان ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیکاب دێر و کرۆلا بیکاشۆ ڕویدا.

لە ئەنجامی ڕوداوەكەدا شوفێری کرۆلاكە، بەناوی (م.) كە خوێندكاری زانكۆی سۆران و دانیشتووی گوندی بێشوون-ە، گیانی لەدەستدا و شوفێری پیكابەكەش بە سەختی برینداربوو.

نیو كاتژمێر دواتر لە ناحیەی مەزنێ ڕوداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا، وەك ئەوەی هاتوچۆی سۆران بڵاویكردەوە.

بەر لەو ڕوداوانەش لە زارگەلی خەلیفان دوو پیكاب لە جۆرەكانی نیسان و تۆیۆتا پێكیاندادا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو، سەرەڕای زیانە مادییەكانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە.

 


 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی هۆڵەندا لە عێراق و هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێنمایی کردنەوەی مۆڵ و مارکێتەکانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share