هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی هۆڵەندا لە عێراق و هەرێم كۆبوونەوە

ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیانکرد لە میشێل ڕینتێنەر باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق و هانس ئەکەربەوم کونسوڵی ھۆڵەندا لە ھەرێم لە دیدارێکدا بە وردیی پێشھات و پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان تاووتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، جەختكراوەتەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی یەکێتی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھۆڵەندا و فراوانکردنی ھاریکاریی نێوان ھەردوولا “لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دیدارەکەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتی بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکێتییان بۆ ھەرێم و عێراق و ناوچەکە خستەڕوو دووپاتیان لە سیاسەتی ھاوسەنگ و شەراکەتی ڕاستەقینە لە بڕیار و حکومڕانی کردەوە و رایانگەیاندووە، “ھەلومەرجی گۆڕاو و ڕوداوەکان وادەخوازن بە کۆدەنگی خۆمان بۆ پرسەکان ئامادە بکەین و کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا چارەسەربکەین”.

لەبارەی حکومڕانی ھەرێم و نێوماڵی کورد ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیان لە حکومڕانییەکی باشترکردەوە کە داخوازییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەلك بەرجەستەبکات و لەئاست بژێوی و قەیران و گرفتەکاندا بێت، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لە دیدارەکەدا لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و پاشماوەکانیان لە عێراق بەگرنگییەوە ئەم پرسە تاووتوێکراو ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی کرا و بەرچاوڕوونیدرایە ئامادەبووان و پێویستیی بەردەوامی ھەماھەنگی و ھاوکاریی لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و ھاوپەیمانان دووپاتکرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە”.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share