هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەمڕۆوە وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە تەنها لەكاتی گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانە و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا جێبەجێ دەكرێت.

هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مڕۆوە دەستبەكاربوونە لە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە تابلۆی نوێی یەكگرتوو لە هەرێم و عێراقدا.

باسیان لەوەشكردووە، گۆڕینی تابلۆ تەنها لەكاتی ئێستادا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانە و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەبێت .

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “جێی ئاماژەیە هاتووچۆی سلێمانی لەبەرواری ( 28/4/2022) دەستبەكاربوو لەپێدانی تابلۆی نوێ‌ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە تۆمار یەكەم جار بوون”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

بابەتی دواتر

لە "ڕۆژی سەرکەوتن"دا.. ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکتری بە "نازی" دەزانن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش…
Total
0
Share