یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی کرایەوە

یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی دەکرێتەوە و گرنگییەکی باشی دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر دەبووایە ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر هەیە ببرێنە دەرەوەی وڵات.

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزیری تەندروستی لە میانەی مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەرەکە رایگەیاند، ئەم هەوڵە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و بوونی سەنتەرێکی لەو جۆرە مایەی خۆشحاڵییە.

جەختی لەوەشکردەوە، کارکردنی کەرتی تایبەت لە کەرتی تەندروستییدا گرنگییەکی باشی دەبێت و کاریگەری بەرچاویشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.

جەختی لەوەشکردەوە، بوونی سەنتەرێکی لەم جۆرە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەکات بەهۆی ئەوەی پێویست ناکات بۆ چاندنی جگەر بچنە دەرەوە وڵات و بارگرانی داراییشیان لەسەر کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی دکتۆر کازم فاروقەوە ڕایگەیاند، ناتوانین پەیوەندیی پێوەبکەین، لە دەرەوەی هەرێمە، خێزانەکەشی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومییەوە راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی راپەرین ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانی ئاشكراكردووە. لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا…
Total
0
Share