ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی گەیشتە هەولێر

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی گەیشتە هەولێر، بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بە سەردانێكی چاوەڕواننەكراو لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی لەبارەی ئەو سەردانەی بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە سبەی یەكشەممە 11ی نیسان، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی لە بەغدادی پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share