تیمی چارلۆت هۆرنێتس لە دوایین گەڕی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) بە جیاوازیی خاڵێک بردنەوەی بەرامبەر ساکرامینتۆ کینگز تۆمارکرد.
تیمی چارلۆت بە ئەنجامی (124-123) بردنەوەی بەرامبەر کینگز تۆمارکرد، لەو یارییەشدا ماتڵز بریجز ئەستێرەی تیمی چارلۆت باشترین ئاست و زۆرترین ژمارەی خاڵی تۆمارکرد، کە 23 خاڵ، حەوت ڕیباوند و 8 گواستنەوەی یەکلاکەرەوەبوون.
لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا، تەنها تیمەکانی فینێكس سەنز و بۆستن سێڵتیکس یارییەکانی گەڕی 27یان ئەنجامداوە، لەو یارییەشدا فینێکس بە ئەنجامی (111-90) بردنەوەی تۆمارکردووە.
ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:
ئیندیانا پیسەرز 106-93 داڵاس ماڤرێکس
ئەتلەنتا هۆكس 105-113 برۆکلین نێتس
تۆرۆنتۆ ڕاپتەرز 90-87 نیویۆرک نیکس
هیوستن ڕۆکێتس 114-123 میڵواکی بەکس
مینیسۆتا تێمبەروۆڵڤز 106-123 کلیڤلاند کاڤالێرز
نیوئۆرلیانز پیلیکانز 109-93 دیترۆیت پیستۆنز
ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر 95-116 لۆس ئەنجلس لەیکەرز
فینێکس سەنز 111-90 بۆستن سێڵتیکس