چوار یانەی گەورە هەوڵی کڕینی هالاند دەدەن

چوار یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵەکانی بەئاڕاستەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەستپێکردووە، لەنێوانیاندا یانەکانی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید بوونیان هەیە.

دوای ئاشکرابوونی هەڵوێستی ڕاڵف هالاندی باوکی ئێرلینگ هالاند و مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورەتر لە بوروسیا دۆرتمۆند، چەندین یانەی گەورە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر سیتی، بایرن میونشن و بەرشلۆنە بەفەرمی پەیوەندییان بە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی هالاندەوە کردووە، داوایانلێکردووە هاوینی 2022 پەیوەندییان پێوەبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، واژووکردنی گرێبەستی هالاند 100 ملیۆن یورۆ تێچووەکەیەتی، باوکی یاریزانەکە و مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی داوای پاداشت بەبڕی 40 ملیۆن یورۆ دەکەن، هەروەها داواکراو مووچەی ساڵانەیە بەبڕی 30 ملیۆن یورۆ، لەگەڵ وردەکارییە داراییەکانی دیکە تێچووی گشتی گواستنەوەکە 290 ملیۆن یورۆ دەکات، بۆیە بەدوورنازانرێت هەندێک لەو یانە داواکراوانە لەنموونەی بەرشلۆنە و بایرن میونشن لە هاوکێشەکە بکشێنەوە.

هالاندی 21 ساڵ لەم وەرزەدا هەشت یاریی لە خولی ئەڵمانیا کردووە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها سێ یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

لە (NBA) چارلۆت بە جیاوازیی خاڵێک لە ساکرامینتۆی بردەوە

بابەتی دواتر

نادال چی بەسەرهاتووە؟ کەی دەگەڕێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share