پێکانی کارڤاخال درێژەدەکێشێت

بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

پۆرتاڵی “دیجیتاڵ بێرنابیۆ” ئاشکرایکردووە، لەڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڤالێنسیا، دانی کارڤاخال دووچاری پێکان هاتووە، سەرەتا پێشبینیکراوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دووربکەوێتەوە، بەڵام لە ماوەی چارەسەربووندا دووبارە یاریزانەکە شکستیهێناوە.

بەپێی زانیارییەکان، کارڤاخال پێکانەکەی سووک نییە، مانگێک تاوەکو دوو مانگ، واتا تاوەکو تشرینی دووەمی 2021 لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەهۆی پێکانەکەوە، بەرگریکارەکەی ڕیاڵ تاوەکو قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ناگەڕێتەوە، لە خولی ئیسپانیاش چەندین یاریی گرنگ لەدەستدەدات.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی سێرج ئوریێ-ی ئەستێرەی کۆتدیڤواری و پێشووی یانەی تۆتنهام دەکەن بۆ یانەی شاهانە، کە دەکرێت وەک جێگرەوەی کارڤاخال مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا زیندانیدەكرێت

بابەتی دواتر

کروس پەیامێکی ئاراستەی مباپێ کرد: باشترینەکان دەبێت ئەمکارە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share