سەرەڕای ناسناوی مۆندیال، ئەرجەنتین نابێتە یەکەم

سەرەڕای بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناتوانێت لە ڕیزبەندیی (فیفا)دا لووتکەی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان بگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی پۆست”، لەم مانگەدا ئەرجەنتین ناتوانێت لووتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی (فیفا) بگرێت، بەڵکو هەڵبژاردەی بەڕازیل لە پلەی یەکەمدا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەرجەنتین لە یاریی کۆتاییدا 120 خولەک یاریکردووە، بەڵام بەهۆی گەیشتنیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان چانسی گرتنی لووتکەیان لەدەستداوە، بەوپێیەی بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ڕێژەیەکی زۆری خاڵ بە براوە نابەخشێت.

لە بەرامبەردا بەڕازیل نەیتوانیوە قۆناغی چارەکی کۆتایی تێپەڕبکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ سێ یارییان بردووەتەوە.

لە نوێترین ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهاندا، هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا دەکەونە پلەی دووەم و سێیەمەوە، بەلجیکا-ش دوو پلە دادەبەزێت بۆ چوارەم.

بابەتی پێشتر

  داواکاری گشتی بۆ میدیاکان: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان ئەژماردەکرێت

بابەتی دواتر

دیشامپ بۆ فیدراسیۆنی فەرەنسا: بەم مەرجە بەردەوام دەبم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.…
Total
0
Share