هاوکێشەی “فاتی – موسیالا” ڕیاڵ و بارسا و بایرن کۆدەکاتەوە

یانەی بایرن میونشن چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئانسو فاتی، لە هەمان کاتدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە کڕینی جەمال موسیالا دەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ و فیچاجێس”ی ئیسپانییەوە بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی بایرن میونشن بیر لەوە دەکەنەوە ئانسو فاتیی ئیسپانی لە چنگی بەرشلۆنە دەربهێنن، دەشیانەوێت هەلی لەدەستدانی پێگە سەرەکییەکەی لە ڕیزەکانی بارسا بقۆزنەوە.

گرێبەستی فاتی تاوەکو 2027 لەگەڵ بارسا بەردەوامە، نرخی شکاندنی ملیارێک یورۆیە، ئەوەش باڤارییەکان ناچاردەکات لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا دانوستاندن بکەن.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”یش نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید پلانی داڕشتووە لە حاڵەتی شکستی گرێبەستی جوود بێلینگهام ڕاستەوخۆ ڕووبکەنە میونشن، چاویشیان لەسەر جەمال موسیالای ئەڵمانییە.

موسیالا دەتوانێت لە یەک کاتدا لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری، ناوەند، باڵی چەپ یاریبکات، کە بۆ ڕیاڵ مەدرید چارەسەری زۆرینەی کێشە تەکتیکییەکان دەکات.

بابەتی پێشتر

تین هاگ مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

ئارتێتا بۆ ئارسیناڵ: ئەم دوو بۆندەم بۆ نوێبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share