کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆ مێسی ئەفسانەکانی پۆرتوگال و ئەرجەنتین، سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیان بۆ سەروو 30 ساڵ، لە شکاندنی ڕیکۆردە جیهانییەکان بەردەوامن.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد ژمارەی گۆڵەکانی بەدرێژایی مێژووی گەیاندە 800 و پاشان 801 گۆڵ، بەو داتایەشەوە ڕۆماریۆی ئەفسانەی بەرازیلی تێپەڕاند و لە ئێستادا تەنها چوار گۆڵ لە لوتکەی ڕیزبەندییەکە جیایدەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی توانی لە ڕیزبەندیی گۆڵکارە مێژوویەکاندا فێرنیک پوشکاشی هەنگاری تێبپەڕێنێت.
ڕیزبەندیی گۆڵکارە مێژووییەکانی تۆپی پێ:
- جۆزیف بیکان 805 گۆڵ لە 530 یاری
- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 801 گۆڵ لە 1098 یاری
- ڕۆماریۆ 772 گۆڵ لە 994 یاری
- لیۆنێل مێسی 758 گۆڵ لە 950 یاری
- پیلێ 757 گۆڵ لە 831 یاری
- فێرنیک پوشکاش 746 گۆڵ لە 754 یاری
- گێرد مولەر 734 گۆڵ لە 793 یاری
- فێرنیک دیک 576 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)
- ئوڤە زیلەر 575 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)
- تولیۆ ماراڤیلها 575 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)