دی ماریا دانی پێدا نا: مێسی هەڵەکەی منی ڕاستکردەوە

ئەنخێل دی ماریا دان بەوەدا دەنێت، کە لە ئەسیستی گۆڵی یەکەمی ئەرجەنتین بەرامبەر مەکسیک هەڵەی کردووە، بەڵام مێسی هەڵەکەی بۆ ڕاستکردووەتەوە.

ئەستێرەکەی ئەرجەنتین بە ڕۆژنامەی “میرەر”ی ڕاگەیاندووە، “گواستنەوەی تۆپی گۆڵی یەکەممان بەرامبەر مەکسیک من ئەنجاممدا و مێسی کردی بە گۆڵ، لە ڕاستیدا ئەو تۆپەی ئاراستەم کرد هەڵە بوو، بەڵام مێسی هەمیشە چارەسەر بۆ هەڵەکان دەدۆزێتەوە و ئەو هەڵەیەشی ڕاستکردەوە، گرنگ ئەوەیە تۆپەکە گەیشتە مێسی.”

هەروەها دەڵێت، ” خولەکێک پێش گۆڵەکە لەگەڵ مێسی قسەمان کرد، پێیوتم، کە یاریزانانی مەکسیک لە قوڵایی یاریگای خۆیاندا مەوداکانیان تەسک کردووەتەوە، ئەو بۆشاییەی لەبەردەمیاندایە ئێستا بێت یان دواتر دروست دەبێت، ئەرکی من ئەوەبوو تۆپ بگەیەنمە بەردەم گۆڵی ئەوان، کاتێک مێسی لەوێدا وەستاوە، وەک بینیتان تۆپەکەی کۆنتڕۆڵکرد و گۆڵی تۆمارکرد، لەوە زیاتر ناتوانم هیچ بڵێم.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share