ڕیبێری لە ئیتاڵیاوە پەیامێک ئاڕاستەی لیرۆی سانێ و داڤید ئالابا دەکات

ڕیبێری داوا لەلیرۆی سانێ دەکات لەسەر کورسی یەدەگ سەرشۆڕ نەکات و ئالاباش بۆندەکەی نوێ بکاتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی فیۆرنتینا و پێشووی یانەی بایرن میونشن، فرانک لامپارد پەیامێک ئاڕاستەی لیرۆی سانێ و داڤید ئالابای یاریزانانی بایرن دەکات و داوایان لێدەکات خۆڕاگربن.

باڵە فڕیوەکەی فیۆلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” گەڕانەوە لە پێکانێکی قورس ئاسان نییە، ئەو کاتەی یاریزانان پێیەکانیان دەخەنە ناو یاریگاوە، پێویستە هەموو وزە و توانای خۆیان بەکاربخەن، بۆ نمونە لیرۆی سانێ ئەگەر لە 60 خولەکدا باشترین ئاستی پێشکەشبکات، دەتوانێت بۆ 30 خولەک داوای یاریزانێکی نوێ بکات بۆ پێگەکەی، ئەوەش لاوازی نییە، بەڵکو نیشانەی بوێری و کوالیتی و بەهرەداریەتی”.

ڕیبێری وەک ئەزمووندارێک لە بایرن، دەڵێت، ” یاریزانانی وەک کۆمان و سێرج گنابری ماوەیەکی زۆرە لە بایرنن و باشتر لە فەلسەفەی ڕاهێنەر تێدەگەن، سانێ لە مانچستەر سیتیەوە هاتووە، لەو یانەیە کوالیتی و هێزی خۆی سەلماندووە، بەڵام تۆپی پێ ئاسان نییە و چەندین فاکتەری پەیوەندیدار هەیە بە ئاستی یاریزانانەوە، پێویستە چوار باڵەکەی بایرن هاوکاری و پاڵپشتی یەکدی بکەن، ئەگەر ببیتە یاریزانێکی یەدەگ پێویست ناکات سەرشۆڕ بکەیت، چونکە هەر یەکێک لەو یاریزانانە دەتوانن لە 20 خولەکدا گۆڕانکاری دروستبکەن”.

ئەستێرە دێرینەکەی فەرەنسا لەبارەی داڤید ئالاباوە دەڵێت، ” دەیڤید تاوەکو ئێستا یاریزانی بایرنە، دووجار سێ نازناوەکەی بەدەستهێناوە، یاریزانێکی زیرەکە و لە تافی لاوی دەرچووە، لە بواری تۆپی پێدا ناوێکی گەورەی هەیە و هەموو شتێکی بردووەتەوە، هەمیشە باڤاریا لە پشتی بووە و پەیوەندیان توندوتۆڵ بووە، پێموایە چارەسەر ئەوەیە هەردوو جەمسەرەکە بە ڕێککەوتنێک بگەن، بەڵام هەندێجاریش ڕێککەوتن ڕوونادات، ئەوە ژیانە، ئەوە تۆپی پێیە”.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانی بۆ ئارسیناڵ کردووە

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ بۆ دواجار كۆشكی سپی جێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share