زڤیرێڤ دیۆکۆڤیچی لە پاڵەوانێتیی كۆتایی وەرز کردەدەرەوە

ئەستێرەی سڕبی-ی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیی کۆتایی وەرز “نیتۆ” بەدەستی ئەلیکساندەر زڤیرێڤ کرایە دەرەوە.

دیۆکۆڤیچ بەهیوابوو بۆ جاری هەشتەم لەمێژوویدا بە فاینەڵی پاڵەوانێتییەکە بگات، بەڵام پاڵەوانی ئۆڵیمپیادی ڕابردوو، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە (7-6)، (7-4)، (4-6)، (6-3).

لەو بارەیەوە زڤیرێڤ ڕایگەیاند، “هەر کاتێک لەگەڵ نۆلیتۆ ڕووبەڕوودەبینەوە چەندین کاتژمێرمان پێدەچێت، لەگەڵ هیچ ڕکابەرێکی دیکەدا ئەوەندە کاتم لەناو یاریگادا نەبردووەتە سەر، خۆشحاڵم بە بردنەوە و گەیشتن بە یاریی کۆتایی”.

زڤیرێڤ بەهەمان شێوە لە فاینەڵی پاڵەوانێتی 2018 بەسەر دیکۆڤیچدا سەركەوت، لەم یارییە بەهێزەشدا توانی بە دوو کاتژمێر و 29 خولەک بردنەوە تۆماربکات، کە دەیکردە چوارەم بردنەوە بەرامبەر دیۆکۆڤیچ، هەروەها لە حەوت یاریشدا دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share