ئیکلیستن لەسەر ڤێرشتابن و دژایەتیی تیمی مێرسیدس هاتەدەنگ

سەرۆکی جێبەجێکاری پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1، بێرنی ئیکلستن ڕەخنەی توند ئاراستەی تیمی مێرسیدسی ئەڵمانی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، ئەو تیمە فشارێکی قورسیان خستووەتەسەر شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ.

ئیکسلتن ڕایگەیاندووە، “بەراورد بە لویس هامیڵتن، ماکس ڤێرشتابن تەنها منداڵێکە، خراپترین شت ئەوەیە هامیڵتن لەلایەن تیمی مێرسیدسەوە پرۆسەیەکی ڕاگەیاندنکارانەی بەهێزی بۆکراوە، هەموو بوارەکە خراوەتە خزمەتییەوە، بەدرێژایی ماوەی پێشبڕکێکان توتو وڵفی بەڕێوەبەری تیمی مێرسیدس فشار دەخاتەسەر داوەرەکان، دەچێتە لایان و قسەیان لەگەڵدا دەکات، هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروستبکات، بەکۆی گشتی پرۆسەکە خۆیان بەسەر ماکس-دا هەڵدەشاخێنن و هەرگیز بە دادپەروەرییەوە پێشبڕکێی لەگەڵدا ناکەن، تەنانەت یارییەکی دەروونیی خراپیان لەدژی دەستپێکردووە”.

دوای ئەوەی لویس هامیڵتنی شۆفێری تیمی مێرسیدس لە دوایین پێشبڕکێی فۆرمولا 1 (پێشبڕکێی سعودیەی گەورە – جی پی) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لەگەڵ ماکس ڤێرشتابن لە ژمارەی خاڵەکاندا هاوتا بووەوە، لە کۆتا پێشبڕکێی وەرزدا هەردوو شۆفێرەکە جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی یاس مارینا – ئەبوزەبی پێشبڕکێدەکەن، براوەیان ناسناوی پاڵەوانی وەرز بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

کێ زۆرترین گۆڵی کردووە؟ لیستی گۆڵکارە مێژووییەکانی تۆپی پێ بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

هاردن: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ دورانت نییە و یاریی باسکەمان خۆشدەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share